پەرلەمانتاران داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن هەڵوێست دژی توركیا وەربگرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

داوای دانیشتنی بە پەلەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت دژی هێرشەكەی ئەمڕۆی تورکیا و هەڵمەتی كۆكردنەوەی واژوو دەستیپێكرد.

كاردانەوەكان لەسەر ئاستە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دژی هێرشەكەی ئەمڕۆی تورکیا بۆ سەر زاخۆ بەردەوامن، هەوڵی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجومەنی نوێنەران دەدرێت.

ئەمشەو هەڵمەتی واژوو کۆکردنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و داوا لە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە دانیشتنی بە پەلەی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێكبخات.

ئامانج لە كۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئەگەری ڕێكخستنیدا، هەڵوێستوەرگرتنە دژی هێرشەكەی ئەمڕۆی تورکیا بۆ سەر زاخۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارتی و سووننەكان داوای دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان دەكەن

پارتی و سووننەكان داوای دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن، هاوكات داواشدەكەن هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێتەوە. بارەگای بارزانی بڵاویكردووەتەوە…
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەرمان پێگەیشت

محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندەی گەنج ئاکام عومەر یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی پێشمەرگەمان…
Total
0
Share