ده‌وامى پاسپۆرتى سلێمانى دەكرێتەوە بە به‌یانیان ‏

پاسپۆرتی سلێمانی لە ساڵى نوێوە ئاڵوگۆڕ بەسەر دەوامى بەڕێوەبەرایەتییەکەدا ده‌هێنێت و ‏دەیكاتەوە بە‌ به‌یانیان. ‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی و ‏هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە سلێمانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، سەرجەم مامەڵەکانی ‏دەرهێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە ڕۆژی 2ى مانگی كانوونی ‏دووەمەوە، کە یەکەم ڕۆژی دەوامی ساڵی نوێیە، لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تاکو 2:30 ‏خولەکی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌بێت.‏

بەپێی ئاگاداریی بەڕێوەبەرایەتییەكە، گۆڕانکارییەکان لە کاتی دەوامدا ئەم نووسینگانە ‏دەگرێتەوە، (نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/1 – نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/2 کەلار ‏‏- نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/3 ڕاپەڕین – نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/5 ‏چەمچەماڵ)ی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی ‏هەڵەبجە.‏

پاسپۆرتى سلێمانى داوا لە هاوڵاتییانیش دەکات، لەکاتی دیاریکراودا سەردانیان بکەن بە ‏مەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.‏

گۆڕانكاریكردن لە دەوامی پاسپۆرتی سلێمانی دوای ئەوە دێت، لەماوەی ڕابردوودا و بە ‏چەند هۆكارێك، بەڕێوەبەرایەتییەكە دەوامی كردبووە دوای نیوەڕۆ.‏

بابەتی پێشتر

پێشبینیی كەشوهەوای شەوی سەری ساڵ ڕاگەیەنرا

بابەتی دواتر

شانه‌یه‌كى “تیرۆریستى” له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی بۆ ئێستا: وەفدەكەی هەرێم بۆ چارەسەركردنی گرفتی سێ مووچەكە و هەمواری یاسای بودجە و پشكی هەرێم دەچێتە بەغداد

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی گرفتی سێ مووچەكەی كۆتایی ئەمساڵ دەچێتە…
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: هیوادارم مامۆستایان بڕیاری ناردنی پارە لە بەغدادەوە بە دەستكەوتی خۆیان بزانن و بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن”

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیوادارم مامۆستایان بڕیاری ناردنی پارە لە بەغدادەوە بە دەستكەوتی خۆیان بزانن و بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن…
Total
0
Share