گواردیۆلا خیانەت لە مانچستەر سیتی ناكات

پیپ گواردیۆلا، ئاشكرایكرد، لە ئینگلتەرا ڕاهێنەرایەتیی هیچ یانەیەكی تر جگە لە مانچستەر سیتی ناكات.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پێگەی فەرمی مانچستەر سیتی، گواردیۆلا ڕەتیكردەوە بیر لە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بكاتەوە و جەختی لەوە كردەوە كە ئێستا گاریس ساوسگەیت كارێكی باش دەكات و گرێبەستەكەشی بۆ دوو وەرز نوێكراوەتەوە.

وتیشی: “ئەگەر كارم لێرە تەواوبوو، دڵخۆشدەبم بە ڕاهێنەرایەتیی هەڵبژاردەیەك لە مۆندیال، بەڵام گەر ئەو هەلەشم نەهاتە بەردەم، جارێكی تر سەرپەرشتیی یانەیەكی تر وەردەگرم”.

گواردیۆلا جەختی كردەوە كە لە ئینگلتەرا جگە لە مانچستەر سیتی، سەرپەرشتیی هیچ یانەیەكی تری ئینگلیزی ناكات.

هیواشیخواست بۆ ماوەیەكی زۆر لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی درێژە بەكاری ڕاهێنەرایەتی بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوارێز داوای له‌ به‌رشلۆنه‌ کردووه‌ هێرشبه‌رێک بکڕێت، به‌ڵام..

هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئورۆگوای و یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید، لویس سوارێز پێشنیازی کڕینی هێرشبه‌رێکی بۆ ئیداره‌ی به‌رشلۆنه‌ کردووه‌، به‌ڵام پێشنیازه‌که‌ی…
Total
0
Share