بە ژمارە.. لامپارد خراپترین ڕاهێنەری سەردەمی نوێی چێڵسی و ئەبرامۆڤیچە

لامپارد خراپترین ئەنجمامەکانی لە مێژووی نوێی چێڵسی تۆمارکردووە

بە پێچەوانەی یانەکانی دیکەوە، ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەبێ گوێدانە زیانە داراییەکانی قەیرانی کۆرۆنا لە هاوینی 2020 چەندین بۆندی واژووکرد، لەگەڵ ئەوەشدا یانەکە لە ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە.

لەسەر ڕاسپاردەی فرانک لامپارد، بەڕیوبەرانی بلوزی لەندەن چەندین بۆندی گەورەیان لە نمونەی تیمۆ ڤێرنەر، کای هاڤێرتز، حەکیم زەیاش و ئیدواردۆ مێندی واژووکرد، بەڵام لە وەرزی 2020/2021 و تاوەکو ئەم ساتە بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ کەوتوونەتە پلەی هەشتەمەوە.

ئاستی یانەکە تاوەکو دێت بەرەوخوار دەڕوات و لەکۆتا یارییدا بەرانبەر لیستەر سیتی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام شکستیانهێنا، هیچ یەکێک لە بۆندە گەورەکانیش نەیانتوانیوە گۆڕانکاری دروست بکەن، یانەکە بەگشتی کەوتووەتە دۆخێکی خراپەوە و بە خراپترین ساتەکان لە سەردەمی نوێی چێڵسی و ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ ئەژماردەکرێت.

ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ لە ساڵی 2003وە یانەی چێڵسی کڕیوە و چەندین ڕاهێنەری گۆڕیوە، فرانک لامپارد لە هەموویان خراپتر دەرکەوتووە و سەرەڕای ئەوەش بەردەوامە.

بەپێی داتاکان، چێڵسی بە چاودێری لامپارد لەهەر یارییەکدا 1.7 خاڵی کۆکردووەتەوە، ئەوەش نزمترین ڕێژەیە لە ساڵی 2003وە تۆماردەکرێت، یەکسانە بە ژمارەکانی ئەندرێ ڤیلاش بواشی پۆرتوگالی، بەڵام کێشەکە لەوەدایە بوش دوای 27 یاری دوورخراوەتەوە و لامپارد شەوی ڕابردوو یاری ژمارە 57ی ئەنجامدا.

لەسەر ئاستی ڕاهێنەرانی چێڵسی لەساڵی 2003وە، ئەفرام گرانت باشترینبووە و لەهەر یارییەکدا 2.31 خاڵی چنیوەتەوە، پاشان مۆرینیۆ لە لیستی باشترینەکاندا دێت بە ڕێژەی 2.19 و وەک باشترینی مێژووی نوێی یانەکە ئەژماردەکرێت، هۆکارەکەش ئەوەیە کە لە دوو سەردەمی جیاوازدا زۆرترین یاری بە پێکهاتەکانی چێڵسی کردووە کە 212 یارییە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

مانزۆکیچ لە میلان بەر لەعنەتی ژمارە (9) دەکەوێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاداری ڕیاڵ مەدرید لەسەر لیڤەرپوڵە

یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانی بە ئاراستەی ئەندریو ڕۆبێرتسۆنی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵ دەستپێکردووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ڕۆژنامەی “دەیلی…
زیاتر ببینە

مێسی دانوستاندن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کاربه‌ڕێکه‌ر ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، لیۆ مێسی ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ستافی کارگێڕی کاربه‌ڕێکه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ده‌رباره‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ دانوستاندن بکات.…
Total
0
Share