وەزارەتی بازرگانی: ئەو بڕە پارەیەی گەنمی جووتیاران کە ماوە رەوانەدەکرێت

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە داهاتوودا ئەو بڕە پارەیەی گەنمی جووتیارانی هەرێم کە ماوە، رەوانەدەکرێت و دابەشدەکرێت بەسەر جووتیاراندا.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی بڵاویکردەوە، کۆی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان 411 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دیناری عێراقییە، لەو بڕە پارەیە، تاوەکو ئێستا، 233 ملیار دیناری نێردراوە بۆ هەرێمی کوردستان.

وەزارەتەکە دەشڵێت، ئێستا بڕی 178  ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دیناری عێراقی لە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ماوە و لە ئایندەدا ڕەوانەی هەرێم دەکرێت.

جەختیشیکردەوە کە ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە بۆ هەرێمی کوردستان دابەشکردنی بەسەر جووتیاراندا بەردەوامە بەپێی رۆژی وەرگرتنی گەنمەکانیان، ئەو بڕەشی کە ماوە دوای گەیشتنی بەهەمانشێوە دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: پێویستە یاسایەکی تایبەت بە پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە هەرێم دەربکرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، دەربارەی پڕۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان چەند زانیارییەکی خستەڕوو و رایگەیاند “تاوەکو ئێستا تاقیگەیەکی تایبەتمان نییە…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ڕووخاندنی خانووە کۆنەکانی شار و بەکارهێنانیان بۆ شوێنی گەراج نایاساییە

شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەداواداچوون بۆ دۆخی خانووە کەلەپوورییەکان و ڕێکخستنەوەی سیمای ناوەندی شاری سلێمانی دەکەن، دەشڵێت، ڕووخاندنی خانووە…
Total
0
Share