نەوزاد شێخ کامیل: نەک نرخ گران نەبووە، بەڵکو لەزۆرێک لە مارکێتەکان داشکاندنیش کراوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، نەک نرخ گران نەبووە، بەڵکو لەزۆرێک لە مارکێتەکان داشکاندنیش کراوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، لیژنەکانی چاودێریی بازاڕ سەردانی چەندین مارکێت و کۆگای کەلوپەلی خۆراکیان کرد لە شاری هەولێر بە مەبەستی ئاگادار بوون لە بوونی بڕی خۆراکی پێویست لە کۆگان و نرخی کەل و پەلی خۆراکی.

وتیشی، “نەک نرخ گران نەبووە، بەڵکو بەسوپاسەوە لەزۆرێک لەمارکێتەکان داشکاندنیش کراوە و هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە کە هیچ مەترسییەکی کەمیی خۆراک بوونی نییە و جموجۆڵی بازرگانیش لە سنوورەکان بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share