عێراق..بڕیاردرا یەك كاتژمێر دەوامی فەرمانبەران لە مانگی ڕەمەزاندا كەمبكرێتەوە

ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانەوە بڕیاریدا یەك كاتژمێر دەوامی فەرمانبەران لە دەزگا و دامەزراوەكانی حكومەتدا كەمبكاتەوە.

بەپێی نووسراوێكی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە واژووی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنەكەی لەسەرە و تێیدا هاتووە، بڕیاردراوە بە كەمكردنەوەی یەك كاتژمێر دەوامی فەرمانبەران لە دەزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.

لە بڕیارەكەدا هاتووە، ” فەرمانبەران دەتوانن لە سەرەتای دەوامكردندا ئەو كاتژمێرە وەربگرن یاخود لە كۆتایی دەوامكردندا سوودمەند ببن لە بڕیارەكەی حكومەتی عێراق و یەك كاتژمێر كەمتر دەوامبكەن”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 40 تاوانی کوشتنی ئەنجامداوە.. یەکێک لە مەترسیدارترین داواکراوەکان لە کەرکوک دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بەناوی “ئەحمەد رۆمیە” راگەیاند، کە بە یەکێک لە مەترسیدارترین داواکراوەکانی داناوە. بەپێی…
Total
0
Share