چێوەی هەماهەنگیی: پشتیوانیی تەواو لە كارەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەین

چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ڕایدەگەیەنێت، بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی لە هەنگاوەكانی محەمەد شیاع سودانی دەكەین لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هاوڵاتییان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامداوە و جەختكرایەوە كە بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی لە هەنگاوەكانی حكومەت بۆ ئەنجامدانی چاكسازی ڕیشەیی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هاوڵاتییان بكات.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پێویستە سەرجەم هێزە سیاسییەكانی عێراق هەنگاوەكانیان بە ئاراستەی خزمەتكردن و باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدات

چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدات. بەگوێرەی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی چوارچیوەی هەماهەنگیدا ئەنجامی سەردانی وەفدەکەیان…
Total
0
Share