قائیمقامی سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گرفتى كه‌میی غاز له شاره‌كه كۆنترۆڵكراوه و له سبه‌ینێوه غازفرۆشه‌كان به كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن.
چەند ڕۆژێكە لە سلێمانی گرفتی كەمیی غاز دروستبووە، ئاسان دەست هاوڵاتییان ناكەوێت، بەڵام ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ”گرفتی کەمیی غاز لە سلێمانی کۆنترۆڵکرا”.
قائیمقام دڵنیایی دا، “لە سبەینێوە دەبێت ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت بە فرۆشتنی غازی ماڵان بەشێوەیەکی ئاسایی بە کۆڵانەکاندا بگەڕێن و خواستی هاوڵاتیان دابینبکەن”.
ئاوات محه‌مه‌د نەیشاردەوە، كە گرفتی كەمیی غاز تەنها چەند ڕۆژێكی خایاندووە و بەهۆی پڕنەكردنەوەی پێداویستیی سلێمانی بووە، بەڵام وتیشی، سەرەڕای ئەوە نەیانهێشتووە نرخی غاز بەرزببێتەوە.