بەهۆی تەقینەوەی مینەوە هاوڵاتییەک بە سەختی برینداربوو

ئەمڕۆ  پێنجشەممە 12ی ئاب، هاوڵاتییەک کە پیشەی شوانکارەیە لە ناحیەی سیدەکان، مین پێیدا تەقییەوە و بە سەختی برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، سەبارەت بە ڕووداوەکە دەڵێت، “ئەو کەسەی مینەکەی پێدا تەقیوەتەوە ناوی (جوبرائیل حاجی ڕەشیدە) و تەمەنی 34 ساڵە.

ڕوونیكردەوە، لەکاتی سەرقاڵبوونی ئەو هاوڵاتییە بە ژیانی ڕۆژانەی لە ناحیەی سیدەکان، مین پێیدا تەقیوەتەوە و دەستێک و قاچێكی لە دەستداوە”.

ئەو کەسەی مینەکەی پێدا تەقیوەتەوە خەڵکی گوندی هیزانی سەر بە ناحیەی بجیل-ـە لە ئاکرێ، ئەمساڵ بەھۆی بێئاوییەوە چووەتە سنووری ناحیەی سیدەکان لە سۆران.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share