بایرن جارێکی تر دووپاتیکردەوە: لیڤا ناکەینە قوربانیی هالاند

سەرۆکی یانەی بایرن میونشن دووپاتیدەکاتەوە، بەهیچ شێوەیەک گرنگییان بە ئێرلینگ هالاندی نەرویجی نەداوە و پشتیان بە تواناکانی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی بەستووە.

سەرۆکی یانەی بایرن میونشن، هێربەرت هاینەر جارێکی دیکە باس لە داهاتووی لیڤاندۆڤیسکی و هێڵی هێرشبەری یانەکەی دەکات و بە تۆڕی “سپۆرت 1″ی ئەڵمانیای ڕاگەیاندووە، “بەهیچ شێوەیەک هەوڵ بۆ گواستنەوەی هالاند نادەین، پێشتریش هەوڵمان بۆ نەداوە، لەبەرئەوەی ئێمە خاوەنی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی-ن، چەندین جاریش بە هێرشبەرە پۆڵەندییەکەمان ڕاگەیاندووە کە پێگەیەکی گەورە و گرانی لەنێو یانەکەماندا هەیە و مەحاڵە بیکەینە قوربانیی هیچ هێرشبەرێکی دیکە”.

دووەم جارە یانەی بایرن میونشن لەزاری بەرپرسانییەوە هەڵوێستی لەبارەی کڕینی ئێرلینگ هالاند ئاشکرادەکات، وەک ئاشکرایە کە لە پلانیاندا نییە بچنە ناو هاوکێشەکەوە، کە ئەوەش دوو هۆکاری لەپشتە، یەکەمیان پەیوەندیدارە بە گرانبەهایی ئەستێرەکەی نەرویج، دووەم هۆکاریش بۆ بوونی لیڤاندۆڤیسکی لەهەمان پێگە دەگەڕێتەوە.

بابەتی پێشتر

مۆندیالی مەلەوانی: ئەمریکا لە لوتکەدایە و لەسەر ئاستی کچان ڕیکۆرد تۆمارکرا

بابەتی دواتر

هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید ناچارن پاڵپشتی بەرشلۆنە بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share