ئه‌مریكا: دانوستانه‌كانى ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمی دۆخه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ى نه‌گۆڕیوه‌‏

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ دوایین هه‌فته‌كاندا چه‌ند ‏پێشكه‌وتنێك له‌ پرسی دانوستانەكانی ڕێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمیى ئێران هاته‌ ئاراوە، به‌ڵام ‏دۆخه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ نه‌گۆڕاوه‌. ‏

نێد پرایس، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ ‏ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند، له‌ پێشتردا هیچ پێشكه‌وتنێك له ڕێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ‏ئێران نه‌هاتبووه‌ ئاراوه‌، به‌ڵام له‌دواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان، چه‌ند پێشكه‌وتنێك ‏هاتنه‌ ئاراوه‌. ‏

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌رچه‌نده‌ پێشكه‌وتنه‌كان هیچی له‌ دۆخه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ نه‌گۆڕیوه‌، به‌ڵام ‏ئه‌مریكا پێویستى به‌ تیڕوانینی وڵاتانى ده‌وروبه‌ر هه‌یه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌.‏

وته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، بایدن ڕێگه‌نادات ئێران ببێته‌ خاوه‌نى ‏چه‌كى ئه‌تۆمی.‏

لێدوانی وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەكاتێكدایە، گەڕی هەشتەمی ‏دانوستانەكانی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران لەنێوان تاران و وڵاتانی ‏بەشدار لە ڕێككەوتنەكە دەستیپێكردووە، ئەمریكاش بە ناڕاستەوخۆ لە دانوستانەكاندا ‏بەشدارە.‏

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: تائێستا مەترسیی ئۆمیکرۆن زۆر بەرزە

بابەتی دواتر

چەند زانیارییەک دەربارەی چاو قاوەییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share