وردەكاریی ژێرئاوكەوتنی سێ بەلەمەكەی كۆچبەران لە دەریای ئیجە ئاشكرادەكرێت

دەزگای لوتكە ڕوونكردنەوە لەبارەی ئەو بەلەمانە دەدات كە لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ئاوەكانی یۆنان نوقمبوون و دەڵێت، لە دوو ڕووداویاندا كۆچبەرانی كورد بوونەتە قوربانی.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لە چەند ڕووداوێکی جیاوازی کارەساتبار و ژێرئاوکەوتنی یەختی كۆچبەران لە نزیك كەناراوەكانی یۆنان، ژمارەیەكی بەرچاوی كۆچبەرانی كورد بوونەتە قوربانی و ژمارەیەكی دیكەشیان تائێستا بێسەروشوێنن.

ڕوونیشیدەكاتەوە، لە ڕووداوەكەی 21ی كانونی دووەمی دەریای ئیجە نزیك دورگەی سانتۆرین 23 كۆچبەری هەرێمی كوردستان بێسەروشوێنن و حەوت كۆچبەریش ڕزگاریان بووە.

لە ڕووداوی دووەمدا كە دوو ڕۆژ دواتر و لە 23ی ئەم مانگە لە دەریای ئینجە نزیك دوورگەی ئاتیكیسرای یۆنان ڕوویدا وەك ڕێكخراوەكە دەیڵێت، 9 كۆچبەری هەرێمی كوردستان تەرمەكانیان دۆزراوەتەوە و 57 كۆچبەریش ڕزگاربووی رووداوەكەن و لەئێستادا لە كەمپی (ئەمێك دەلێدەن) لە ئەسینا-ن.

دەزگای لوتكە دەربارەی ڕووداوی سێیەم كە لە 24ی ئەم مانگە لە دەریای ئیجە و لە نزیك دوورگەی پارۆس ڕوویدا ڕوونیدەكاتەوە 16 تەرم دۆزراونەتەوە، بەڵام هیچ كامیان خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان نین.

ئاشكراشیدەكات، بەمەبەستی هاوكاری و كارئاسانی بۆ گەڕانەوە تەرمی قوربانیان لە پەیوەندیدایە بۆ ئەوەی تەرمەكان لە یۆنان بەخاك نەسپێردرێن و بگەڕێندرێنەوە زێدی باوباپیرانیان.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

بابەتی پێشتر

ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرەتای کۆتاییهاتنی هەژموونی ئێرانە

بابەتی دواتر

شوێنكارێك زیاتر لە 14 ملیۆن دیناری بۆ هاتووەتەوە<br> لەڕێی چەند كۆمپانیایەكەوە پارەی خۆڵ و خاشاك كۆدەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئەمڕۆ هەور دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆش ئاسمان هەور و…
Total
0
Share