دە ساڵ بەسەر كۆمەڵكوژییەكەی ڕۆبۆسكی-دا تێدەپەڕێت

34 گەنجی كورد كە تەمەنیان لەنێوان 12 بۆ 40 ساڵیدا بوو شەهیدبوون

سەرەڕای ئەوەی 10 ساڵ بەسەر ڕووداوی كۆمەڵكوژییەكەی ڕۆبۆسكی-دا تێپەڕی، هێشتا هیچ كەسێك بەو تاوانە تۆمەتبار نەكراوە و سزانەدراوە.

شەوی 28ی كانونی یەكەمی 2011 فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گوندی ڕۆبۆسكیی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی قلابان-ی پارێزگای شرناخ-یان له‌ باكووری كوردستان كرد.

لەو بۆردومانەدا، كە كاروانێكی كۆڵبەرە كوردەكان كرانە ئامانج، 34 گەنجی كورد كە تەمەنیان لەنێوان 12 بۆ 40 ساڵیدا بوو شەهیدبوون.

بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو چه‌ندین سه‌ردان و به‌دواداچوون له‌لایه‌ن دادگا خۆجێییه‌كانی توركیاوە به‌ بیانووی جیاجیا ڕه‌تكراونه‌ته‌وه‌، تائێستا هیچ كاربه‌ده‌ستێكی توركیا، كه‌ ناویان له‌و ڕووداوه‌دا هاتووه‌ یان به‌ به‌رپرسیار دانراون، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا نەكراوە، وەك ئەوەی سایتی ڕۆژنیوز ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، لەبری ئەوان بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ڕۆبۆسكی كه‌ به‌دوای چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌رییەوەن، دەستگیرکراون و سزادراون.

پێشتر ڕۆژنامەی تەرەفی توركی بڵاویكردبووەوە، دەزگای هەواڵگریی توركیا (MİT) بە هێزە چەكدارەكانی توركیای ڕاگەیاندووە، گروپێكی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK كە باهۆز ئەرداڵ-یش یەكێكە لەوان، بەنیازن لە سنوور بپەڕنەوە، لەسەر بنەمای ئەو زانیارییە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا كۆڵبەرەكانیان بۆردومانكردووە.

دادگای سەربازیی سوپاسالاری توركیا لە بڕیاری كۆتایی تایبەت بە دۆسیەكە ڕایگەیاند، “وامانزانی گەریلان، ئەو ئۆپەراسیۆنەی بە فەرمانی سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا ئەنجامماندا هەڵەبوو، ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی پێمانگەیشتن ئاماژەیان بەوەدا كە باهۆز ئەرداڵ لەنێو ئەو گروپەی گەریلاكاندایە، بەڵام بەهەڵەداچووین، لەبەرئەوەی دەركەوت كێ خەتابارە بۆیە پێویستی بە دادگاییكردن نەبوو”.

له‌ئێستاشدا له‌ڕووی یاساییه‌وه‌، ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌لایه‌ن دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپاشەوە به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی شێواز قبوڵنه‌كرا، له‌ نیسانی ڕابردوودا سه‌رله‌نوێ ڕه‌وانه‌ی دادگای ده‌ستووری كراوه‌، پارێزه‌ران و بنه‌ماڵه‌كان ئه‌مجاره‌یان چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌و دادگایەن.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵی ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی پەسەندکرد

بابەتی دواتر

دینار و عانەت بەکارهێناوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەلی دامەزراندن راگەیەندرا

ژمارەیەك هەلی دامەزراندن لە دوو شاری هەرێمی كوردستان راگەیەندران و مامۆستایان دەگرنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی…
Total
0
Share