پلانی میرکاتۆ.. میلان لە گواستنەوەکانی زستانەدا سێ یاریزان دەکڕێت

ئەی سی میلان لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 هەوڵ بۆ سێ یاریزان دەدات

سەرچاوەکانی هەواڵ پلانی یانەی ئەی سی میلان بۆ گواستنەوەکانی زستانی 2021 ئاشکرادەکەن، کە پێکهاتووە لە کڕینی سێ یاریزان لە سێ پێگەی جیاوازدا.

تۆڕی سپۆرت میدیا سیتی ئیتاڵی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی ڕۆسۆنێریەوە ئاشکرایکردووە، بەپرسانی یانەی میلان لە پلانیاندایە سێ یاریزان لە پێگەکانی سەنتەری بەرگری، ناوەند، هێرشبەری بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، بۆ ئەم مەبەستەش چەند یاریزانێکیان دەستنیشانکردووە.

یەکەم داواکراو لە پێگەی سەنتەری بەرگری بریتیە لە محەمەد سیماکانی بەهرەمەندی فەرەنسی یاریزانی یانەی ستراسبۆرگ، پێدەچێت لە واژووکردنی ئەم بۆندەوە زۆر نزیکبووبێتنەوە بەتایبەت دوای شکستهێنانیان لە گواستنەوەی ئۆزان کاباکی بەرگریکاری یانەی شالکە.

بۆندی دووەمی یانە لۆمپاردیەکە بریتی دەبێت لە بۆباکاری سوماری لە یانەی لیل، کە خاوەنی توانای جەستەیی ناوازەیە و یانەکەی 25 ملیۆنی بەرانبەر گواستنەوەی داواکردووە، ئەم بڕەش لە ئێستادا بە میلان دابین ناکرێت بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بە شێوەی خواستن دابینی دەکەن.

کۆتا داواکراوی ستیفانۆ پیۆلی و هاوەڵانی بریتی دەبێت لە لولا یوڤیچی سڕبی هێرشبەری یانەی یاڵ مەدرید، ئەم گواستنەوەیەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشێوەی خواستن واژوودەکرێت لەگەڵ مەرجی واژووکردنی بۆندی هەمیشەیی لە وەرزی داهاتوو.

ئەگەر بەڕێوبەرانی میلان لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید لەبارەی لوکا یوڤیچەوە بە ڕێککەوتن نەگەن، ئاڕاستەیان ڕووە و ئیتاڵیا و یانەی ساسولۆ دەگۆڕن، بۆ گواستنەوەی جیانلوکا سکامکای هێرشبەری ساسولۆ کە بە خواستن بۆ جێنەوا یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

بۆکسین دەی.. ئەمڕۆ، شەممە پریمەرلیگ بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

دیلی ئالی لە تۆتنهام کۆتاییهاتووە و پێنج یانە داوایانکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share