ڕوسیا، چین و ئێران بەرلە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا کۆبوونەوە

وڵاتانی ڕوسیا، چین و ئێران ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەیەکی هەماهەنگییان بۆ گفتوگۆ لەبارەی دانوستانەکانی ڤیەننا لابەری دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران ئەنجامدا.

میخائیل ئۆلیانۆڤ نوێنەری هەمیشەیی ڕوسیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، کە سەرۆکایەتیی شاندی ڕوسیا دەکات لەدانوستانەکانی ڤیەننا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە، “بەیانیی ئەمڕۆ هەرسێ وڵات کۆبوونەوە بۆ هەڵسەنگاندنی هەڵوێستەکانیان بەرلە دەستپێکردنەوەی گەڕی هەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەننا”.

ئۆلیانۆڤ دەڵێت، ئەگەری هەیە ئەم گەڕەی دانوستانەکان کۆتا دانیشتن بێت و ڕێکبکەون لەسەر پلانێکی هاوبەش و دانوستانەکانی تاوەکو شوباتی 2022 کۆتاییبێت.

تائێستا ڤیەننا میوانداریی حەوت گەڕی دانوستانەکانی تایبەت بە گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەژێر چاودێریی یەکێتیی ئەوروپا کردووە، کە لەساڵی 2018 ئەمریکا لەکابینەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە لەڕێککەوتەنەکە کشایەوە و ژمارەیەک سزای قورسی بەسەر ئێراندا سەپاند.

بابەتی پێشتر

یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

لەهێرشێکی داعشدا بۆسەر هێزە عێراقییەکان کوژراو و بریندار هەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئۆكرانیا: داوا له‌ وڵاتان ده‌كه‌ین چه‌كى دژه‌تانك و فڕۆكه‌مان پێبده‌ن

وەزیرى دەرەوەى ئۆکرانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سەرەڕاى بۆردومانى چڕ، بەڵام کیێڤی پایتەخت لەژێر کۆنترۆڵى سوپاى ئۆكرانیادایه‌. دیمیترۆ کۆلیبا، وەزیرى دەرەوەى…
Total
0
Share