فەتح بڕیاری دادگای لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەوە قبوڵكرد

فەتح: دادگای فیدڕاڵی ڕووبەڕووی فشاری گەورەی ناوخۆیی و دەرەكی بووەتەوە

هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند، “پابەنددەبین بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی دەربارەی ‏ڕەتكردنەوەی تانەكانی دژ بە هەڵبژاردن و پەسەندكردنی ئەنجامەكان، بەڵام سوورە لەسەر ‏ئەوەی دادگا لەژێر فشاری ناوخۆیی و دەرەكیی گەورەدا بووە.‏

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، لە سۆنگەی ‏سووربوونیان لەسەر پابەندبوون بە دەستوور و یاسا و دەستگرتن بە سەقامگیریی عێراق ‏لەڕووی ئاسایش و سیاسی، هەروەها باوەڕیان بە پرۆسەی سیاسی و ڕێڕەوە ‏دیموكراتییەكەی لەڕێی ئاڵوگۆڕی ئاشتییانەی دەسەڵات لەڕێی سندوقەكانی دەنگدانەوە، ‏پابەند دەبن بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، “سەرەڕای باوەڕی قوڵمان بەوەی پرۆسەی ‏هەڵبژاردن ساختەكاری و دەستكاریی زۆری تێداكراوە”.‏

وتیشی، “ئەو تانانەی پێشكەشی دادگای فیدڕاڵیمان كرد تۆكمە و لۆژیكی و پەسەندكراو ‏بوون، ئەگەر پێشكەش بەهەر دادگایەكی دەستووری لە هەر وڵاتێك بكرایە، كە ڕێز لە ‏دیموكراسییەت دەگرێت، بەسبوو بۆ ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن”.‏

بەڵام عامری دووپاتیكردەوە، “لەگەڵ هەموو ئەوانەدا دووپاتی پابەندی بە بڕیاری دادگای ‏فیدڕاڵی دەكەین، كە ڕووبەڕووی فشاری گەورەی ناوخۆیی و دەرەكی بووەتەوە”.‏

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دانیشتنێكى دیكه‌ى دادگاى فیدراڵی له‌باره‌ى سكاڵاكه‌ى هاوپه‌یمانیی فه‌تح ‏بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا لدادگا بڕیاریدا سكاڵاكه‌ ‏ڕه‌تبكاته‌وە و ڕایگەیاند، بڕیارەكانی دەستەی دادوەریی دادگاكە یەكلاكەرەوەن و مایەی ‏تانەلێدان نین.‏

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا دادگا بڕیاریدا تێچووى سكاڵاكه‌ بە هاوپەیمانێتییەكە ببژێرێت و فەتح ‏قەرەبووی ئەو تێچووە بكاتەوە. لە هەمان دانیشتندا دادگای فیدراڵی داوای لە ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی داهاتووی عێراق كرد یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مواربكاته‌وه‌ و جیاكردنەوە و ‏ئەژماركردنی دەنگەكان بە دەستی بێت نەك ئەلیكترۆنی.‏

هه‌رچه‌نده‌ دانیشتنه‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی له‌كاتێكدابوو كه‌ له‌به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز ‏خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش به‌ده‌ورى ناوچه‌ى سه‌وز بڵاوه‌یان پێكرابوو، ‏به‌ڵام دواجار دواى چه‌ندین دانیشتن دادگا بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى دا.‏

بابەتی پێشتر

پلاندانانی عێراق: ئاماژەی بووژانەوەی ئابوری لە ساڵی 2021دا هەبووە

بابەتی دواتر

نوێترین پەرەسەندنی دۆخی كامپی مەخمور دوای هەوڵی تەلبەندكردنی لەلایەن سوپای عێراقەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح: هەولێر لەگەڵ ئەنقەرە دەستیان تێکەڵکردووە بۆ هێرشکردنە سەر خاکی هەرێم

عەلی حسێن ئەندامی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، هەولێر لەگەڵ ئەنقەرە دەستیان تێکەڵکردووە بۆ هێرشکردنە سەر خاکی هەرێم. عەلی حسێن…
Total
0
Share