فیفا بڕیاردەدات؟ مردنی چوار یاریزان لە پێنج ڕۆژدا هاندەرانی شۆک کردووە

مانگی کانونی یەکەمی 2021 بۆ وەرزشکاران لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا لەڕووی تەندروستی-یەوە ناخۆشترین مانگەکانی ساڵ بووە، بەوپێیەی چوار یاریزان لە پێنج ڕۆژ و پێنج یاریگا و خاکی جیاوازدا گیانیان لەدەستداوە.

یانەی ئیسماعیلییەی میسڕی مردنی یاریزان ئەدهەم سلحداری یاریزانی پێشوو و ڕاهێنەری مەجدی ئەسکەندەری پشتڕاستکردەوە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، دوای ئەوەی تیپەکەی لە دوایین ساتدا گۆڵی بردنەوەی بەرامبەر یانەی زەرقا تۆمارکرد لە خوولی پلە دووی میسڕ.

هەر لەم مانگەدا لە ئیندۆنیسیا، تۆفیق ڕەمزی تەمەن 20 ساڵ، گۆڵپارێزی یانەی تۆڕنادۆی بەشدار لە خوولی پلە سێی ئیندۆنیسیا، بەهۆی بەریەککەوتنێکی توندەوە بەرامبە یانەی فاجانا دووچاری کێشە لەسەریدابوو و لەناو یاریگا گیانی سپارد.

لەلایەکی دیکەوە یاریزانی یانەی مەسقەحتی عومانی، میخلەد ئەلروقادی تەمەن (29) ساڵ، بەرامبەر یانەی ئەلسوەیق لە خوولی عوممان، هەروەها سوفیان لوکاری تەمەن (28) ساڵ، یاریزانی یانەی مەولودییە بەرامبەر جەمعییە وەهران گیانی لەدەستداوە.

هەوادارانی تۆپی پێ داوای بەکارهێنانی زیاتری هۆکارەکانی خۆپارێزی و کەلوپەلە پزیشکییە مۆدێرنەکان، هەروەها تەرخانکردنی ستافی پزیشکیی باشتر دەکەن، زۆرینە پێیانوایە مردنی ئەو هەموو وەرزشکارە پرۆفێشناڵە لە ماوەیەکی کەمدا ئاماژەیە بۆ شکستی تەندروستی و پشکنینەکان لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان.

بابەتی پێشتر

بۆچی سوپەری ئیسپانیا لە سعودیە ئەنجامدەدرێت؟

بابەتی دواتر

بەشێک لە زیندانیانی سیاسیی مەسیحی لە ئێران بۆ 10 ڕۆژ ئازاددەکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share