توركیا پێنج هاوڵاتی لە كۆبانێ شەهیدكرد

بەهۆی هێرش و بۆمبارانی توركیاوە، لە كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان پێنج هاوڵاتی ‏شەهید بوون.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی كۆبانێ، ئێوارەی 25ى ئه‌م مانگه‌ ‏توركیا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشیكردە سەر كۆبانوێ، لە ئەنجامدا دوو ‏هاوڵاتی شەهیدبوون و حەوت هاوڵاتیی دیکە برینداربوون.‏

بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام به‌هۆی سه‌ختى برینه‌كانیانه‌وه،‌ سێ له‌ ‏برینداره‌كان گیانیان لەدەستداوه‌، به‌وه‌ش ژماره‌ى شه‌هیده‌كان بوون به‌ پێنج، ژماره‌ى ‏برینداره‌كانیش چوار كه‌سن و له ‌نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.‏

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ِ، “سەرجەم شەهیدەکان ئەندامی بزوتنەوەی گەنجانی ‏شۆڕشگێڕن”.‏

بابەتی پێشتر

فیران تۆڕێس گەیشتە بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

گەڕان بەدوای تەرمی دانەر-دا دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share