گەڕان بەدوای تەرمی دانەر-دا دەستیپێكرد

گەڕان بەدوای تەرمی دانەر-ی 10 مانگدا دەستیپێكردووە، دوای ئەوەی بەهۆی ئامێرێكی تایبەتەوە زانراوە تەرمەكەی لەكوێدایە.

دوێنێ وا بڵاوكرایەوە، بەهۆی ئامێرێكی پێشكەوتووەوە توانراوە شوێنی تەرمەكەی دانەر دەستنیشانبكرێت، كە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی لافاوەوە لە هەولێر خنكا و تا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، تیمێكی ژێرئاوگەڕ (غواص)، لەناو بەنداوی عەوێنە-ی نزیك هەولێر دەستیانكردووە بە گەڕان بەدوای تەرمی قوربانییەكەدا.

هێزە ئەمنییەكان ڕێگە بە میدیاكان نادەن ڕووماڵی گەڕانەكە بكەن، تیمەكانی میدیایان دوورتر لە ناوچەی گەڕانەكە هێشتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: خـ.ـۆکوژێک لە نەخۆشخانەیەکی قامیشلۆ خۆی تـ.ـەقاندەوە

هەسـ.ـەدە، رایدەگەیەنێت، خـ.ـۆکوژێک بە ماتۆڕسکیلێکەوە لە نەخۆشخانەیەکی قامیشلۆ خۆی تـ.ـەقاندەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە، خـ.ـۆکوژێک بەسواری ماتۆڕسکیلێک…
Total
0
Share