سوننه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كانیان ڕێككه‌وتن

هەردوو هاوپەیمانیی سەرەكیی سوننەكان لە ئیماراته‌وه‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كانیان له‌ حكومه‌تى داهاتووى عێراقدا ڕێككه‌وتن.

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، هه‌ریه‌كه‌ له‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی “ته‌قه‌دوم” و خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی “عه‌زم” ئه‌مڕۆ له‌ ئیماراته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌ركه‌وته‌ى پۆسته‌كانى سوننه‌كان له‌ حكومه‌تى داهاتووى عێراق ڕێككه‌وتوون.

ئاشكراشیانكردووه‌، به‌پێی دابه‌شكارییه‌كه‌ محمه‌د حەلبوسی بۆ سەرۆكی پەرلەمان و خه‌میس خەنجەر بۆ جێگری سەركۆمار ده‌بێت.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ میدیاكان جه‌ختى له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی ئیماراتدا له‌ نێوان هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه‌ى سوننه‌كان دابه‌شكردنى ئه‌و پۆستانه‌ یەكلا بووەتەوە و هه‌ردوولا له‌سه‌رى ڕێككه‌وتوون، بۆ ئەو مەبەستەیش هێزە سیاسییەكان و ڕەوتی سەدر ئاگادار كراونەتەوە.

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئەگەر دۆخەكە به‌مشێوه‌یه‌ بڕوات، حكومەتی زۆرینە پێكده‌هێنرێت.

بابەتی پێشتر

قه‌یس خه‌زعه‌لی: دادگاى فیدراڵى سبه‌ینێ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كات

بابەتی دواتر

دادگاى فیدراڵی سكاڵاكه‌ى هاوپه‌یمانیی فه‌تح یه‌كلاده‌كاته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share