پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندیی پاسپۆرتەكان خرایەدەرەوە

هەردوو پاسپۆرتی عێراقی و ئەفغانی، لەو ڕیزبەندییە جیهانییە چوونەدەرەوە كە بۆ بەهێزی و باشێتیی پاسپۆرتەكان ساڵانە ڕێكدەخرێت.

ماڵپەڕی “پاسپۆرت ئیندێكس” ئاشكرایكرد، پاسپۆرتی ئیماراتی عەرەبی ڕیزبەندی یەكەمی پاسپۆرتەكانی جیهانی گرتووە لەڕووی بەهێزییەوە.

بەپێی ڕیزبەندیی ماڵپەڕەكە كە ساڵانە بۆ پۆلێنكردن و دەرخستنی ڕادەی بەهێزیی پاسپۆرتی وڵاتان دەیكات، هەریەك لە عێراق و ئەفغانستان پاسپۆرتەكانیان لە دەرەوەی ڕیزبەندییەكەن و هیچ پلەبەندییەك نایانگرێتەوە.

لە ساڵانی ڕابردوودا، پاسپۆرتی عێراقی لە خوارەوەی ئەو ڕیزبەندییەدا دەبینرا و یەكێك بوو لە هەرە لاوازترین پاسپۆرتەكان، بەڵام ئەمساڵ لە لیستی ڕیزبەندییەكە چووەتەدەرەوە.

دەرچوونی پاسپۆرت لە ڕیزبەندیی جیهانی یاخود جێگیربوونی لە خوارەوەی لیستەكەدا، هەڵگرەكەی دووچاری چەندین گرفت دەكاتەوە لەكاتی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای وڵاتان و گەشتكردن و سەردانی باڵیۆزخانەكانی وڵاتانی بیانیدا.

بابەتی پێشتر

دوای جگەرە تەرککردن جەستەت چی بەسەردێت؟

بابەتی دواتر

 جیهان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕاوێکی نوێدا.. تەندروستیی جیهانی لەبارەی مەترسییەکانییەوە کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share