(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ ڤێلانس داماڵی و له‌پله‌ی سێیه‌مدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 19ی خولی نایابی ئینگلیزی ڕووبه‌ڕووی بێرنڵی بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یه‌کشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 19ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئه‌ستۆن ڤێلا لە یاریگای ڤێلا پارک میوانداریی چێڵسی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک لە بەرژەوەندیی بلوزی له‌نده‌ن کۆتاییهات.

گۆڵەکانی چێڵسی له‌ خوله‌که‌کانی 34، 56، 92 له‌لایه‌ن جۆرجینیۆ (دوو گۆڵ)، ڕۆمێلو لوکاکو تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی ڤێلانس-یش له‌خوله‌کی 28 له‌لایه‌ن ڕیس جه‌یمس (به‌هه‌ڵه‌) تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، چێڵسی بەکۆکردنەوەی 41 خاڵ له‌پلەی سێیه‌می ڕیزبەندیی پریمەرلیگدا جێگیربوو، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ستۆن ڤێلا به‌ 22 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی نۆیه‌مه‌وه‌ بۆ ده‌یه‌م دابه‌زی.

بابەتی پێشتر

كه‌شناسی واده‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌م شه‌پۆله‌ سه‌رمایه‌ى ڕاگه‌یاند

بابەتی دواتر

وێنە.. بەهۆی تەقینەوەی مینەوە شوانێک لە پێنجوێن گیانی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەگوێرۆ و دێمبیلی گەڕانەوە

دوو ئەستێرەی پێکراوی یانەی بەرشلۆنە، عوسمان دێمبیلی و سێرجیۆ ئەگوێرۆ پەیوەندییان بە یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانەوە کردووەتەوە. بەپێی…
Total
0
Share