میدیای ئێران دەڵێت فڕۆکەیەکی پاکستانی لە پەنجشیر خراوەتەخوارەوە

میدیای ئێرانی بڵاویكردەوە، فڕۆكەیەكی جەنگیی پاكستان لە ویلایەتی پەنجشیری ئەفغانستان كەوتووەتە خوارەوە، لەكاتێكدا ئێران پێشتر نیگەرانیی خۆی لە ئەگەری دەستوەردانی پاكستان لە پێكدادانەكانی نێوان تاڵیبان و بەرەی نیشتمانی نیشاندابوو.

میدیاکانی ئێران وێنەی فڕۆکەکە و تیوتێکی ئەحمەد مەسعودیان بڵاوکردووەتەوە، کە گوایە “بەرەی بەرگری” هێشتاش لە بەرەنگاریدایە لەگەڵ تاڵیبان.

دوێنێ لەکاتی کۆنترۆڵکردنی ویلایەتی پەنجیشر “دا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “ناکرێت جارێکی دیکە دەستوەردانی دەرەکی لە خاکی ئەفغانستاندا ببیندرێت، چونکە پێشتر ئەوە تاقیکراوەتەوە و ماڵوێرانی زیاتری بۆناوچەکە هێناوە.”

ئێران یەکەم وڵات بوو کە نیگەرانی خۆی لە بەشداری پاکستان لە شەڕی کۆنترۆڵکردنی پەنجشیر دەربڕی و ڕایگەیاند، “ئەفغانستان بۆ ئەفغانییەکان بەجێبهێڵن.”

پاکستان تاکە وڵاتی دراوسێی ئەفغانستانە کە بە ئاشکرا پشتگیری چەکدارانی تاڵیبان دەکات و پەیوەندی بەهێزی هەیە لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو گروپە چەکدارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەڕڤانان لە وەڵامی هێرشێکدا چوار چـ.ـەکداری سەر بە دیمەشقیان لە حەسەکە کوشـ.ـت

لە رۆژئاوای حەسەکە چوار چەکداری هێزەکانی دیمەشق بەدەستی شەڕڤانان کوژراون. بەگوێرەی زانیارییەکان، لە چیای عەبدولعەزیز لە رۆژئاوای حەسەکە،…
زیاتر ببینە

لیندسی گراهام: کورد هاوپەیمانی متمانەپێکراوی ئەمریکایە

سیناتۆرێکی ئەمریکا، رایگەیاند، کورد هاوپەیمانی متمانەپێکراوی ئەمریکایە. لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکا دەڵێت، “کورد هاوپەیمانی متمانەپێکراوی ئەمریکایە و نامانەوێت…
Total
0
Share