وته‌بێژى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕه‌تیده‌كاته‌وه، توشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له شاره‌كه‌یان تۆماركرابێت، ئەو تووشبووانەی گوماندەكرا تووشی گۆڕاوەكە بووبن، وادەرنەچوو.
بژار مو‌سا، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، به تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى تووشبوون به گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له هه‌ولێر تۆمارنه‌كراوه”.
ناوبراو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ڕه‌تكرده‌وه كه باس له تۆماركردنى حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون به گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له پارێزگاكه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت، “ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له ڕاستییه‌وه”.
به‌وته‌ى وتهبێژهكهى ته‌ندروستیی هه‌ولێر، تاقیگه‌كانیان تواناى جیاكردنه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن و ڤایرۆسه‌كانى دیكه‌ى هه‌یه، بۆیه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه دوورن له ڕاستییه‌وه.
چەند ڕۆژی ڕابردوو سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، چەند گومانلێكراوێكی تووشبووی ئۆمیكرۆن لە هەولێر هەن و پشكنینیان بۆ دەكرێت، بۆ ئەوەی بزانرێت تووشبووی گۆڕاوەكەن یان نا.