لاپۆرتا هالاند ناکڕێت و لە ڕیاڵ مەدریدی تێکدەدات

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا لە پلانیدا نییە ئێرلینگ هالاند-ی نەرویجی ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بکڕێت، بەڵکو هەموو هەوڵەکانی بەو ئاراستەیەیە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دانوستاندنەکان دووربخاتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە یەکێکە لەو کەسایەتییانەی بە تواناکانی ئێرلینگ هالاند سەرسامە، دەشزانێت یانەکەی لەڕووی داراییەوە توانای کڕینی ئەو یاریزانەی نییە، بۆیە هەموو هەوڵێکدەدات یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هاوکێشەکە دووربخاتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، مباپێ لە ڕیاڵەوە نزیکە و ئیدارەی لۆس بلانکۆس لەهەمان کاتدا بیر لە کڕینی هالاند دەکەنەوە، ئەگەر ئەو پلانەش وەک خۆی جێبەجێبکرێت، یانە زەبەلاحەکەی مەدرید بۆ ماوەی چەندین ساڵ خولی ئیسپانیا کۆنتڕۆڵدەکات، ئەوەش قورسترین زیانە لە یانەی بەرشلۆنە دەکەوێت.

هالاندی تەمەن 21 ساڵ بەدرێسی بوروسیا دۆرتمۆندەوە باشترین ئاستی پێشکەشکردووە، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، مانچستەر سیتی و یونایتد خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسا هەوڵدەدات شکست بە گواستنەوەی یاریزانەکە بهێنێت تاوەکو لە هاوینی 2023 بە بودجەیەکی دیاریکراوەوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدات.

بابەتی پێشتر

لە 2021دا گەورەکان نرخیان کەمیکردووە و لاوان نرخیان فڕیوە

بابەتی دواتر

گواردیۆلا پێشبینی کەرەنتینێکی دیکە دەکات: تکایە ماسک ببەستن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ بۆ تۆپی پێ ئاگرین دەبێت

سبەینێ پێنجشەممە، یاریگاکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و یەکلاکەرەوە لەخۆدەگرن. سەرەتا هەڵبژاردەی عێراق یاریی کۆتایی جامی کەنداوی 25…
Total
0
Share