چێڵسی جێگرەوەی ڕۆدیگێری دەستنیشانکردووە و بەرشلۆنە زەرەرمەندە

بەڕێوەبەرانی یانەی چێڵسی-ی ئینگلیزی هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی خولی ئیتاڵیا دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، ماتیاس دی لێخت-ی بەرگریکاری هۆڵەندیی یانەی یوڤانتۆس لە خولی ئیتاڵیا بەردەوامنابێت و دەیەوێت وەرزی داهاتوو ئەزموونێکی نوێ لە خولێکی دیکە تاقیبکاتەوە.

یانەی بەرشلۆنە لەڕابروودا تاکە داواکاری ماتیاس دی لێخت بووە، بەڵام لەئێستادا یانەی چێڵسی بەهەمان شێوە خواستی لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە نیشانداوە، بەتایبەت دوای ئەوەی مینۆ ڕایۆلا، لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکە ئاشکرایکرد، نرخی گواستنەوەی کەمتر لە 120 ملیۆن یورۆی پێویست دەبێت.

ڕۆژنامەی “گاردیان” لەو بارەیەوە نووسیویەتی، یانەی چێڵسی و یانە داواکارەکانی دیکەش کێشەیان لە بەرزیی مووچەی یاریزانەکەدا هەیە، بەوپێیەی لە ساڵێکدا 14.5 ملیۆن پاوەند مووچە بەدەستدەهێنێت، بە وردەکارییە داراییەکان و ئەو پاداشتانەی بۆی تەرخانکراوە داهاتی ساڵێکی دەگاتە 21.7 ملیۆن، ئەوەش ئەو نرخەیە کە چێڵسی و بارسا کێشەیان لەگەڵیدا هەیە و دەیانەوێت ئەو نرخە کەمبکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

(NBA) واریەرز زنجیرەی بردنەوەکانی سەنزی ڕاگرت

بابەتی دواتر

ئیتۆ دەیەوێت گەوهەرەکەی دۆرتمۆند لە چنگی ئەڵمانیا دەربکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و شیریف تیراسپۆڵ براوه‌ی گه‌ڕی یه‌که‌می چامپیۆنزلیگ بوون

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، بوروسیا دۆرتمۆند بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بێشکتاش تۆمارکرد. له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا…
Total
0
Share