چاڤی لەبارەی گاڤی-یەوە هۆشداری دەدات

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە زۆر سەرسامە بەو هەواڵانەی ئاماژە بە دەستپێکی دانوستاندنی نێوان گاڤی و یانەی چێڵسی دەکەن، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

چاڤی لە چاوپێکەوتنێکدا بە “tribalfootball”ی ڕاگەیاندووە، “پێموانییە جگە لە بەرشلۆنە، گاڤی وەرزی داهاتوو لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە یاریبکات و لەگەڵ هیچ یانەیەکیش دڵخۆش بێت.”

ڕاهێنەرە (42) ساڵەکە، دەڵێت، “هێشتا تەمەنی 18 ساڵە، لێرە هەموو شتێکی هەیە و لە پێکهاتەکەماندا سەرەکییە، ناکرێت دەستبەرداری بین، هیچ هۆکارێکیش نییە بۆ ئەوەی بڕوات، بە دڵنیاییەوە لە هیچ یانەیەکی دیکە ئەو گرنگییەی پێنادرێت، بۆ من گاڤی یاریزانێکی گەورەیە و نابێت دەستبەرداری بین، ناشزانم بڕیار لەسەر چی دەدات، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە بارسا باشترین داهاتووی دەبێت.”

بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گاڤی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیاوە، لە هاوینی 2023 یاریزانەکە دەبێتە بێبەرامبەر، ئەوەش وایکردووە چەندین یانەی گەورە هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن.

بابەتی پێشتر

نیویۆرک نیکس و ساکرامینتۆ بە بردنەوە دەستیانپێکرد

بابەتی دواتر

ئیمۆبێلی و کچەکانی لە مردن ڕزگاریان بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share