سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد لە كرماشان جێبەجێكرا

عەلی ڕەزا مورادی

بڕیاری لەسێدارەدانی بەندكراوێكی كوردی خەڵكی كرماشان كە بەتۆمەتی كوشتن سزاكەی ڕووبەڕووكرابووەوە، لە گرتووخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێكرا، وەك ئەوەی ڕێكخراوێكی بواری مافی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی دوێنێ شەممە سزای سێدارەی عەلی ڕەزا مورادی (28 ساڵ) و خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دێزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێکراوە.

ڕێكخراوەكە لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەڵێت، عەلی ڕەزا مورادی شەش ساڵ پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەركرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

لەسێدارەدانەكەی تائێستا لەلایەن میدیاكانی ناوخۆ و دامودەزگا فەرمییەکانی ئێرانەوە بڵاونەکراوەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەرەبەیانی یەكشەممەی ڕابردوو سزای لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسیی كورد لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێکرا.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا یەكەمە.. داوای مانەوە لەلایەن كۆچبەرانەوە لە ئەوروپا زیادیكردووە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق بە گەندەڵی تۆمەتبارە و وەزیرێكی پێشوو دەبرێتە دادگا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی دزیكردن ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر تێیدا هاتووە، بەشی…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە کەمتر لە 77…
Total
0
Share