وەزارەتی پەروەردە کاتی تاقیکردنەوەی زمانی کوردیی خوێندنگە ناحکومییەکانی ئاشکراکرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کاتی تاقیکردنەوەی زمانی کوردی خوێندنگە ناحکومییەکان بۆ قۆناغی پێنجەم ئاشکراکرد و رایگەیاند، تاقیکردنەوەکە تەنها بۆ دیاریکردنی ئاستی خوێندکارانە لە زمانی کوردیدا.

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ” رێکەوتی 3-4-2023 تاقیکردنەوەی زمانی کوردی قۆناغی پێنجەمی خوێندنگە ناحکومییەکان بەڕێوەدەچێت و کە ماوەی 2:20 خولەک کات دەدرێت بە خوێندکاران بۆ وەڵامدانەوە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئەم تاقیکردنەوەیە بە مانای دەرچوون و دەرنەچوونی خوێندکاران نییە، بەڵکو بۆ دیاریکردنی ئاستیانە لە زمانی کوردیدا و زانینی ئاستی گرنگیدانی ئەو خوێندنگانەیە بە زمانی کوردی”.

ئاشکرای کرد، “پێویستە ناوی سەرجەم خوێندکارانی بەشداربوو لە تاقیکردنەوەکەدا لە سیستەمی ئی پەروەردە تۆماربکرێت بە پێچەوانەوە بەڕێوەبەری خوێندنگاکان بەرپرسیار دەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکەم بۆ یەکڕیزییان لە پرسی هەڵەبجە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات بۆ یەکڕیزییان لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای…
Total
0
Share