تەرمی كۆچبەرە قوربانییەكانی مانش گەڕێندرانەوە و بەخاكدەسپێردرێن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی 16 كۆچبەری كورد، كە لە کەناڵی مانش گیانیانلەدەستدا، ‏گەیشتنەوە هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاكان بەخاكدەسپێردرێن.‏

ئەو کۆچبەرانە لە ڕووداوی نوقمبوونی بەلەمەکەیان لە ڕێکەوتی 27ی تشرینی دووەم لە ‏کەناڵی مانشی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا خنکان، دوای ناردنی نمونەی خێزان و ‏کەسوکارەکانیان لە هەرێمی کوردستانەوە، بەپشکنینی (‏DNA‏) ناسنامەکانیان ‏یەکلاییکرانەوە.‏

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی 16 كۆچبەری كوردی نێو بەلەمەكە لەڕێی فڕۆكەخانەی ‏نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتنەوە هەرێمی كوردستان و لەلایەن كەسوكاریانەوە ‏وەرگیرانەوە.‏

قوربانییەكان كە خەڵكی ناوچەكانی (دەربەندیخان، ڕاپەڕین، سۆران، زاخۆ و هەولێر) ‏بوون، بڕیارە ئەمڕۆ لە ناوچەكانیان بەخاكبسپێردرێن.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پێشووی حكومەتی هەرێم تەرمی كۆچبەران بڕیاربوو ڕۆژی ‏هەینی 24ی ئەم مانگە بگاتەوە هەرێم، بەڵام وادەی گەڕاندنەوەكەیان بەهۆی دۆخی ‏كەشوهەوا و هۆكاری تەكنیكی دواخرا.‏

هەر ئەمڕۆ تەرمی (سێبور سلێمانی) گەیشتەوە ئیدارەی ڕاپەڕین، كە لە ماوەی ڕابردوودا ‏لە بەریتانیا لە ڕووداوێكدا و لەلایەن شەش كەسەوە كوژرا.‏

بابەتی پێشتر

لەبارەی شوێنی مانەوەی "حەمە گیان"ەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

لە دەیەی داهاتوودا داهاتی نەوتی عێراق هەڕەشەی لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارتی پۆستێكی نوێ وەردەگرێت

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕەزامەندی درا ئەندامێك بۆ ئەنجومەنی نەوت و…
Total
0
Share