مارکا: ڕیاڵ مەدرید ستراتیجی خۆی بۆ مباپێ ناگۆڕێت

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ڕیاڵ مەدرید لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 کیلیان مباپێ ناکڕێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی خوسێ فیلێکس دیازی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، ستراتیجی ڕیاڵ مەدرید ڕوونە و لەپێناو مباپێ-دا هیچ گۆڕانکارییەک ناکات.

فلۆرنتینۆ پێرێز بڕیاریداوە، بۆ وەرزی نوێ بەردەوامی بە ڕۆڵی ڤینسیۆز بدات و لە هەمان کاتدا چاودێری دۆخی مباپێ بکات.

ڕۆژنامەنووسەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە پەیوەندیی نێوان سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان پچڕاوە، نایەوێت جارێکی دیکە بکەوێتە نێو مشتومڕێکی بێسوود لەگەڵ ناسڕ خلێفی و سەرمایەدارانی قەتەر.

دیاز لە پوختەی زانیارییەکانیدا دەڵێت، “ئیدارەی شاهانە تاوەکو مێرکاتۆی زستانی 2024 لە چاوەڕوانیدا دەبێت تاوەکو مباپێ لە ڕووی یاساییەوە سەربەست دەبێت لە ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێک یانە داواکارەکانی، هەموو ئەگەرەکانیش بەو ئاراستەیەن لە هاوینی 2024 گرێبەستی پێشکەشبکرێت.”

بابەتی پێشتر

عێراق و میسر 11 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

بابەتی دواتر

کۆلێژی کشتوکاڵی بەرهەمی ئەمساڵی گەنم و جۆی دوورییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share