یونایتد و ئیشبیلیە لەبارەی مارسیالەوە ڕێککەوتوون، بەڵام..

ئیدارەی یانەکانی مانچستەر یونایتد و ئیشبیلیە لەبارەی گواستنەوەی ئانتۆنی مارسیالەوە ڕێککەوتوون، بەڵام کێشەیان لەو موچەیەدا هەیە کە یاریزانەکە داوایکردووە.

ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆ میدیاکانی بەریتانیای ئاشکراکردووە، دەربارەی گواستنەوەی ئانتۆنی مارسیال لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بۆ ئیشبیلیە ڕێککەوتن کراوە، جەمسەرەکان لەسەر نرخ و وردەکارییە داراییەکان بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر گەیشتوون، بەڵام کێشەی یانەی کڕیار لە موچەیەدایە کە یاریزانەکە داوایکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، مارسیال موچەکەی بەرزە و ئامادەنییە لێی کەمبکرێتەوە، ئەوەش بووەتە کۆسپ و بەدوور نەزانراوە شکست بەدانوستاندنەکان بهێنێت.

موچەی هەفتانەی مارسیال 250 هەزار یورۆیە لە هەفتەیەکدا، بەڕێوەبەرانی یانە ئەندەلوسییەکە داوای کەمکردنەوەیان کردووە، بەڵام لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکە قایلنەبووە، بەم هۆیەوە بیریان لەوەکردووەتەوە بەشێوازی خواستن گواستنەوەکە ئەنجامبدەن نەک هەمیشەیی.

جگە لە ئیشبیلیە، یانەکانی یوڤانتۆس و بەرشلۆنە بەهەمان شێوە خواستیان لەسەر یاریزانە فەرەنسییەکە نیشانداوە، بەڵام ئەو یانانەش کێشەیان لە بەرزی موچەکەیدا هەبووە.

بابەتی پێشتر

جارێکی دیکە بایرن دەرگا لە هالاند دادەخات

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی سەبارەت بە شێوازی بەکارهێنانی بڕی کارەبای بەردەست ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share