قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر 75 تۆن پەتاتەدا، کە کەڕوو لێیداوە و شیاونەبووە بۆ خواردن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 75 تۆن په‌تاته‌ی خراپ‌دا گیراوه، كه به‌هۆی كهڕووكردنییهوه شیاوی خواردن نییه.
په‌تاته‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانییه‌وه هاورده‌كراوه، به‌ڵام به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن و نه‌شیاویی شوێنه‌كه‌یه‌وه، كه‌ڕووی كردووه و بۆ خواردن نەشیاوە.
قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، به‌پێی ڕێنماییه ڤێتێرنه‌رییه‌كان ههرخواردهمهنییهكی خراپبوو زیان به‌مرۆڤ بگه‌یه‌نێت، نابێت بۆ خواردنی ئاژەڵیش بەکاربهێنرێت، بۆیە پەتاتەکە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە لەناودەبرێت.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، خاوه‌نی ئەو پەتاتەیە ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.