یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کریستیانەکان: پشتیوانی و پشتگیریی پاراستنی مافەکانتان دەکەین

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان کرد و پاڵپشتیی بۆ پاراستنی مافەکانیان دووپاتدەکاتەوە.

لەپەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هاتووە، “خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان وعێراق، بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستە دەكەین و هیوای ژیانێكی پڕ لە بەختەوەریتان بۆ دەخوازین لە كوردستان، لەگەڵ گشت ئاینزاكانی تردا لەسایەی ئۆقرەیی و ئارامیدا زیاتر پارێزراوبن”.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت، “وێڕای  ئەو هەڕەشانەی ساڵانی ڕابردوو لەناوچەكانی نەینەوا و ناوەڕاست و باشووری عێراق لەسەر ژیانی خوشك و برا مەسیحیەكانی ترتان هەبوو، بەڵام  خۆشحاڵین بەوەی بەشێكی زۆری ئەو ئاوارە و لێقەوماوانەی لەگەڵ ئێوەدا لە ناوچەكانی  هەرێمی  كوردستان ئامێزیان بۆ  كراوەتەوە و ژیانیان  دەستپێكردووەتەوە”.

لەپەیامەکەدا هاتووە، سووربوونتان لەسەر گیانی پێكەوەیی لەگەڵ خوشك و برا مسوڵمان و  ئاینزاكانی تردا و بەردەوامبوون لەسەر كار و خزمەتكردن، وێنەیەكی جوانی بە كوردستان بەخشیووە  كە ئەم ناوچەیە  نیشتیمانی  فرەیی و پێكە‌وەییە.

جەختیشدەکاتەوە، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانی  و  پشتگیرییان بۆ  دووپاتدەكەنەوە كە پارێزەری گشت مافەكانیان دەبن،  تاوەكو  بەجیاوازیی  بیروڕا و جیاوازییە ئاینییەکانەوە بەردەوامبن لە خزمەتكردن بۆ برەودان بەژیانێكی باشتر و ئارامتر بۆ هەمووان.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی: تۆمەتبارانی هەڵکوتانە سەر قوتابخانەکە ئازادنەکراون و بەیاسای سەربازی سزادەدرێن

بابەتی دواتر

تورکیا.. دۆسیەی سوتاندنی سێ گەنجی سوری هەڵایەکی بەرفراوان دەنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share