یەکەم وڵات لە جیهاندا ڤاکسینکردنی هاوڵاتییانی کرد بە ناچاری

ئیکوادۆر بوو بە یەکەم وڵات لە جیهاندا کە وەرگرتنی ڤاکسینی دژەكۆرۆنای لەلایەن هاوڵاتییەکانییەوە کرد بە ناچاری، بڕیارەکەش دوای تۆمارکردنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لەو وڵاتە دێت.

وەزارەتی تەندروستیی ئیکوادۆر ڕایگەیاند، “وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ منداڵان و پێگەیشتووان ناچارییە”.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە، ڤاکسینکردنی ناچاری، هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە کە تەمانیان پێنج ساڵ بەرەو سەرەوەیە.

وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، ئەو کەسانەی هۆکاری تەندروستی و پزیشکی ڕێگرییانلێدەکات ڤاکسین وەربگرن، چاوپۆشییان لێدەکرێت.

تائێستا نزیکەی 69%ی دانیشتووانی ئیکوادۆر کە دەکاتە 17.7 ملیۆن کەس ژەمی دووەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، 900 هەزار کەسیشیان ژەمی سێیەمیان وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی نەخۆشخانەیەكی دیكە بۆ حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە تەرخاندەكرێت

تەندروستیی سلێمانی بڕیاریدا نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە بەڕووی هاوڵاتییاندا بكرێتەوە. سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، سەرۆکی کۆمپانیای ڤایزەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

ئەلبێرت پۆرلا، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤایزەر، ڕایگەیاند، دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. ئەلبێر پۆرلا، سەرۆکی…
Total
0
Share