بوونی کێشەیەک لە چاوی منداڵەکەتدا نیشانەی تووشبوونیەتی بە ئۆتیزم

شارەزایان ئاشکرایانکردووە، پەیوەندیی چاو دەتوانێت دەرخەری تەندروستیی مێشکی منداڵ بێت، توانای کەمی منداڵ لە پەیوەندیی چاودا نیشانەیە بۆ تووشبوونی بە ئۆتیزم.

دەستەی تەندروستیی گشتیی بەریتانیا (NHS) ڕایگەیاندووە، نەخۆشیی شەبەنگی ئۆتیزم حاڵەتێکە کە وا لە کەسی تووشبوو دەکات نەتوانێت پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی بە باشی دورستبکات و پەیوەندیی چاو دروستنکات.

لە ڕەفتارە دیارەکانی ئەو منداڵانە قسەنەکردن و کەمتوانایی لە تێکەڵبوون لەگەڵ کەسانی دیکە.

لە توێژینەوەکەدا ئاشکراکراوە، گۆڕانکاریی لە چالاکییەکانی مێشکی منداڵدا دروستدەبێت و ناتوانن پەیوەندیی چاو دروستبکەن.

ڕوونیانکردووەتەوە، لە منداڵانی ئۆتیزمدا سەیرکردنی چاو و پەیوەندی لەڕێگەی چاوەوە زۆر کەمە ئەوەش بۆ گەشەنەکردنی بەشێکی مێشک دەگەڕێتەوە کە بەرپرسە لە هەڵسوکەوتەکان بەپێی شوێن و کات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى هه‌ولێر به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌نگى پیاوێك گۆڕدرا

له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی فێركاریی هه‌ولێر، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ده‌گمه‌ن بۆ پیاوێك ‏ئه‌نجامدرا و ده‌نگى گۆڕدرا. ‏ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری فێركاریی هه‌ولێر،…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: هەڵمەتی رشتنی دەرمانی مێرووە زیانبەخشەکان دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، دەستیانکرد بە هەڵمەتی رشتنی دەرمانی مێرووە زیانبەخشەکان، بەمەبەستی پاراستنی ئاژەڵان لە ڤایرۆسی تای…
Total
0
Share