دیمەنی دوای بەفربارین لە سعودیە

ئەم ناوچەیەی لە وێنەكاندا دەركەوتووە تەبوكە لە باكووری سعودیە، 2549 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و یەكێكە لە ناوچە هەرە ساردەكانی سعودیە.

لە ساڵانی رابردوودا زۆربەی وەرزەكانی زستان بە بڕ و رێژەی جۆراوجۆر بەفر لەو ناوچەیەی سعودیە باریوە، ئەمساڵیش بەفر چیا و كێو و دۆڵەكانی ناوچەی “تەبوك”ـی سپیپۆشكردووە و كەشناسیی ئەو وڵاتە دەڵێت، پێشبینیدەكرێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلی سەرما و بەفربارین لە تەبوك بەردەوامبێت.

وەك نەریتێكی ساڵانە، لە كاتی بەفرباریندا سعودییەكان دەچنە چیا و دۆڵەكانی ناوچەی تەبوك و وێنەدەگرن و لەگەڵ ئەوەشدا وێنەی وشتر و خێوەت و ئۆتۆمبێلەكانیان لە كەشی بەفراویدا بڵاودەكەنەوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: باران دەبارێت

بابەتی دواتر

دۆخی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ نەسڕی سعودی گەیشتووە بەچی؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share