بەرهەمهێنانی ئایفۆن لە ئەمریکا رووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە

میدیا جیهانییەکان باسلەوەدەکەن، پاش بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەرهەمهێنانی ئایفۆنەکانی ئەپڵ لە ئەمریکا، رەنگە بەرهەمهێنانی ئەو مۆبایلە رووبەڕووی چەندین ئاستەنگی یاسایی و ئابوری ببێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی میدیا جیهانییەکان، یەکێک لەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی بەرهەمهێنانی ئایفۆن لە ئەمریکا دەبێتەوە، لایەنی میکانیکی بێت، وەک دانانی “برغووی بچووک” لەناو مۆبایلەکاندا.

ترەمپ رۆژی هەینی، هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر کۆمپانیای ئەپڵ بەردەوامبێت لەسەر بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانی لە وڵاتانی بیانیی وەک هیندستان، ئەوا بە رێژەی 25% باجی گومرگی لەسەری زیاددەکات.

بڕیارە لە کۆتایی مانگی حوزەیران، سەپاندنی باجەکە دەستپێبکات و شارەزایانیش پێیان وایە، ئەگەر باج بەسەر کۆمپانیای ئەپڵدا بسەپێندرێت، ئەوا رەنگە نرخی ئایفۆن لە سەرانسەری جیهاندا روو لە بەرزبوونەوە بکات.

کۆمپانیای ئەپڵ، بە یەکێک لە بەهێزترین کۆمپانیاکان دادەنرێت لە مێژوودا لەڕووی قازانج و داواکاریی خەڵک بۆ بەرهەمەکانی؛ بەڵام کۆمپانیاکە پێشتر رایگەیاندووە، ناتوانێت ئایفۆن لە ئەمریکا دروستبکات.

لە رابردوودا ئەپڵ بە ملیارەها دۆلار وەبەرهێنانی کردووە بۆ راهێنانی ملیۆنان ئەندازیار لە وڵاتانی وەک چین و هیندستان، کە خاوەنی دانیشتووانێکی زۆرن، بەمەش ژمارەیەکی زۆرتر ئەندازیاری دەستدەکەوێت و دەتوانن بە کرێیەکی کەمتر لە ئەندازیارانی ئەمریکی، کاربکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەڵامی ئێران چی دەبێت ئەگەر هەڕەشەکانی ترەمپ جێبەجێبکرێن؟

پێشتر بەرپرسانی سەربازیی ئێران ئاماژەیان بەوەکردبوو، ئەگەر ئەمریکا لە وێستگەکانی کارەبای ئێران بدات، ئەوا بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە دەکەینە…
زیاتر ببینە

نووسینگەی ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ بەرەو واشنتن بەڕێکەوت

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، بنـیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی…
Total
0
Share