لیڤاندۆڤیسكی: ڕۆیشتنم لە بایرن میونشن لە سوودی هەردوولایە

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی هیوای خواست ئیدارەی بایرن میونشن ڕەزامەندی پیشان بدەن بە ڕۆیشتنی و پێشیوایە ئەو دۆخە لەبەرژەوەندی هەردولایە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری پۆڵەندی باسی لە چەند پرسێكی جیاواز كرد.

لیڤا هیوای خواست هاندەران لە داواكارییەكانی تێبگەن و جەختی كردەوە كە ڕۆیشتنی بۆ هەردولا قازانجە.

پوختەی قسەكانی لیڤا

// ساڵێك ماوە گرێبەستەكەم تەواو بێت بەڵام داوام لە ئیدارەی یانەكە كردووە كە هاوكاریم بكات زووتر بڕۆم

// پێموایە ڕۆیشتنم بە بڕە پارەیەك بۆ هەردولا باشترە

// نامەوێت هیچ شتێك بسەپێنم، دەمەوێت بە هێمنی قسە بكەم و نامەوێت لە ڕاگەیاندنەكانەوە كێشە دروستبكەم.

// هیوادارم هاندەران ڕۆژێك لە ڕۆژان لێمتێبگەن

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە یەكێتییەوە

بابەتی دواتر

پاریس بەدوای ڕاهێنەری نوێدا دەگەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share