كارلۆ ئەنچلۆتی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید كەریم بنزیمە بە باشترین هێرشبەری جیهان ناودەبات و ستایشی ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلیش دەكات.
ئەنچلۆتی بەبۆنەی سەری ساڵەوە نامەیەكی ئاراستەی هەوادارانی یانەی ڕیاڵ مەدرید كرد و هیوایخواست ساڵی نوێ ساڵی هاتنەدیی ئاواتەكانی هەموو لایەك بێت.
ئەنچلۆتی ئاماژەی بەوەدا كە ئەو دڵخۆشدەبێت بە كڕینی هالاند و مباپی، بەڵام ئێستا خاوەنی باشترین هێرشبەری جیهانە كە كەریم بنزیمەی فەرەنسییە.
ستایشی ئاستی بەرزی ڤینیسیۆس جۆنیۆریشی كرد بەوەی تا ئێستا هیچ یاریزانێكی نەبینیوە لە تێپەڕاندنی یاریزانی بەرامبەر بەهێندەی ئەو لێهاتووبێت.