ئەمشەو بەفربارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینیدەکات تا بەرەبەیانی هەینی بەفربارین لە هەندێک شاری هەرێم بەردەوامبێت و لە سەنتەری هەندێک لە شارەکانیش بەفردەبارێت.

بەپێی پێشبینییەکە، ئه‌مشه‌و ئاسمانى هه‌رێم نيمچه‌هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واوده‌بێت له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌كان به‌فر ده‌بارێت و ئه‌گه‌ر هه‌يه‌ له‌ سه‌نته‌رى هه‌ندێك له‌ قه‌زا و ناحيه‌كان و سلێمانى  (جگه‌ له‌ گه‌رميان) نمه‌باران و به‌فر به‌ تێكه‌ڵى ببارێت و له‌ سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵەبجه‌ش نمه‌باران ده‌بارێت.

ڕۆژی هه‌ينى ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌ كاته‌كانى به‌يانيدا بارانى مامناوه‌ند له‌ ئيداره‌ى ڕاپه‌ڕين و باكوورى هه‌رێم و سلێمانى و هه‌ندێك له‌ قه‌زا و ناحيه‌كانى هه‌ولێر ده‌بارێت و ناوچه‌كانى گه‌رميان و كەركوكيش نمه‌بارانى لێده‌بارێت و‌ له‌دواى نيوه‌ڕۆوە كاريگه‌ريیه‌كه‌ى به‌ لاوازی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

خەڵاتەکانی فێستڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی دابەشکران

بابەتی دواتر

یەختێکی کۆچبەران بە 100 سەرنشینەوە ژێرئاوکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك زیاتر دابەزی

سەرۆكی كۆمەڵگەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە…
Total
0
Share