یەختێکی کۆچبەران بە 100 سەرنشینەوە ژێرئاوکەوت

میدیاکانی یۆنان ئاشکرایانکردووە، یەختێکی کۆچبەران بە 100 سەرنشینەوە لە دوورگەی “ئانتیکیترا” ژێرئاوکەوتووە و بەشێک لە کۆچبەرەکان ڕزگارکراون.

شەوی ڕابردوو یەختێکی کۆچبەران کاتێک لە تورکیاوە بۆ یۆنان بەڕێکەوتووە، لە ڕێگا کاپتنی یەختەکە خۆی کێشاوە بە بەرد و بەرزایی دوورگەی (Antikithyra) و بەهۆیەوە یەختەکە ژێرئاوکەوتووە.

بەپێی وتەی سەرنشینانی یەختەکە ئەوان کاتێک ڕێککەوتوون 105 سەرنشین بوون و 90 کەسیان دوای ڕووداوەکە ڕزگارکراون، بەڵام چارەنووسی زیاتر لە 10 کەسی دیکە دیارنییە.

ئەگەرچی هەواڵی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی کۆچبەران گەیشتووەتە یۆنان و هێزە ئەمنییەکان ئاگاداریبوون، بەڵام تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزی دەریایی یۆنان بەدەم کۆچبەرانەوە نەچووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابه‌شكردنى به‌نزینه‌ 690 دینارییه‌كه‌ى به‌غداد ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، جارێكى دیكه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى به‌نزینه‌كه‌ى ‏به‌غداد ده‌كه‌نه‌وه‌.‏ بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی…
Total
0
Share