كەركوك.. بەهۆی خۆڵبارینەوە 19 كەس گەیەندرانە نەخۆشخانە

بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە 19 كەس رەوانەی نەخۆشخانە جیاجیاكانی كەركوك كراون كە سەرجەمیان دووچاری تەنگەنەفەسی بوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی تەندروستیی كەركوك كە تێیدا هاتووە، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە 19 كەس رەوانەی نەخۆشخانە جیاجیاكانی پارێزگاكە كراون.

لە راگەیەندراوەكە هاتووە، سەرجەمیان دووچاری تەنگەنەفەسی بوون و پێویستیان بە چارەسەر بووە و ئێستا دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە چەند قۆناغێک قەرەبووکردنەوەی کاسبکارانی دارەسووتاوەکە جێبەجێدەکرێت

بە چەند قۆناغێک قەرەبووی کاسبکارانی بازاڕی دارەسووتاوەکە جێبەجێدەکرێت بەپێی ئەو خەمڵاندنەی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دیاریدەکات. عەتا محەمەد، بەڕێوەبەریی…
Total
0
Share