لە گەرمیان تەقە لە درۆنێكی شارەوانی دەكرێت

لە كاتی هەوڵێكی رووپێوكردندا تەقە لە درۆنێكی شارەوانیی گردەگۆزینە لە كەلار دەكرێت.

ئەمڕۆ لە کاتی رووپێوکردنی ئاسمانی بە ئامێری (درۆن) بۆ سنووری شارەوانیی گردەگۆزینە لە کەلار، تەقە لە درۆنەکە دەکرێت.

کەمال عەبدولقادر، سەرۆکی شارەوانیی گردەگۆزینە رایگەیاند، دوو فیشەکیان بەڕووی درۆنەکە تەقاندووە.

دەشڵێت، دواتر درۆنەكەیان داگرتووە، لە ترسی ئەوەی زیانی پێبگات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: لیستی مووچەی مانگی شوبات رەوانەی بەغداد دەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی شوبات و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت. وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share