پوتین: مووشەكەكانی ئەمریكا لەبەردەم ماڵەكەماندان و وەڵاممان دەبێت

ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیا دەڵێت، ئۆكرانیا خۆی بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ ئامادەدەكات و ئەمریكا مووشەكەكانی هێناوەتە بەردەم ماڵی ئێمە، ئێمەش ئامادەكاری دەكەین و وەڵاممان دەبێت.

ماوەیەكە ململانێی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا سەریهەڵداوەتەوە، ناكۆكییەكە لەسەر ناوچەی “دۆنباس”ـە كە دەكەوێتە خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا و هەردوو وڵات دەیانەوێت هەژموونی خۆیانی بەسەردا بسەپێنن.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە “سكای نیوز” گواستییەوە، ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیا ڕایگەیاند، نایەوێت بەریەككەوتن لە ئۆكرانیا بێتەئاراوە، بەڵام ئامادەكارییەكان بەردەوامن بۆ ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی نوێی ئۆكرانیا لە دۆنباس.

وتیشی، “بە خۆرئاوامان وتووە نابێت ناتۆ فراوانخوازیی زیاتر بەرەو خۆرهەڵات بكات، ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی خۆرئاوادایە و دەبێت بە هەر شێوە و شتێك بێت وەڵاممان بدەنەوە”.

لە ململانێی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیادا، یەكەمیان ئەمریكا بە پشتیوانیكردنی دووەم تۆمەتباردەكات، بۆیە پوتین وتی، “ئەمریكا مووشەكەكانی هێناوەتە بەردەم ماڵی ئێمە، دەبێت بەزووترین كات گەرەنتیی ئەمنیمان پێبدەن”.

سەرۆكی ڕوسیا ئەگەری هەڵگیرساندنی جەنگی لەگەڵ ئۆكرانیا بەدوورنەزانی و وتی، “وشەی جەنگ كە لە ئۆكرانیا دەبیسترێت ئەوە نیشاندەدات كە كییڤ ئامادەكاری دەكات بۆ ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا، ئەوان هۆشداریمان پێدەدن لەوەی دەستوەردان نەكەین، بەڵام ئێمەش ئامادەكاری دەكەین و وەڵاممان دەبێت”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی شەڕی یارییەكەی هەولێر و شوڕتە هەڕەشە لەسەر كوردانی سامەڕا دروستبووە

بابەتی دواتر

گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانییانی نۆکەندی ئینگلیز بۆ هەرێمی کوردستان دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوت بە كەمتر لە 90 دۆلار مامەڵەی…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 82 دۆلارەوە…
Total
0
Share