2022 ساڵی بنزیمە دەبێت

هێرشبەری فەرەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لەم وەرزەدا باشترین ئاستی پێشکەشکردووە و لە ساڵی 2022دا چەندین ڕیکۆردی مێژوویی تۆماردەکات.

بنزیمە لەم وەرزەدا لە 19 یاریی لالیگا 15 گۆڵی تۆمارکردووە و پێگەی گۆڵکاری خولەکەی گرتووە، پێنج گۆڵی دیکەشی لە کۆی شەش یاریی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەهەمان شێوە تۆمارکردووە، کۆی گشتی لە 23 یارییدا 20 گۆڵی کردووە.

بەپێی داتاکانی ڕۆژنامەی مارکا، “بێنز” توانیویەتی 299 گۆڵ بەدرێسی ڕیاڵەوە تۆماربکات، لە ساڵی 2022دا دەتوانێت بگاتە گۆڵی ژمارە 300 و دەبێتە سێیەم گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی دوای دی ستیفانۆ (308)، کریستیانۆ (451)، ڕائول گۆنزالێس (323).

لە لالیگا کەریمی فەرەنسی 207 گۆڵی تۆمارکردووە، تەنها سێ یاریزانی مێرەنگی پێشیکەوتوون ئەوانیش کریستیانۆ (312)، ڕائول (228)، دی ستیفانۆ (216) بوون.

ساڵی داهاتوو بنزیمە چی دەکات؟

بنزیمە تاوەکو ئێستا لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان بەدرێسی ڕیاڵ و فەرەنساوە 401 گۆڵی تۆمارکردووە، هەوڵدەدات تێری هێنری-ی هاونیشتمانی تێپەڕێنێت، کە خاوەنی 411 گۆڵە.

یاریزانەکە هەوڵێکی دیکەی بۆ شکاندنی ڕیکۆردی زۆرترین گۆڵە لە یەک وەرزی لالیگا، پێشتر 32 گۆڵی لە 2011-12 تۆمارکردووە، لەم وەرزەدا دەتوانێت ڕیکۆردەکە بشکێنێت.

تاوەکو ئێستا 582 یاریی بۆ ڕیاڵ کردووە، لە ساڵی 2022 بەبێ پێکان دەتوانێت بگاتە یاریی ژمارە 600، بەوەش دەبێتە شەشەم یاریزانی ڕیاڵ لە ژمارەی ئەو یارییانەی کردوویەتی.

بابەتی پێشتر

کلۆپ و کۆنتی داوای گۆڕانکاری لە کاراباو کەپ دەکەن

بابەتی دواتر

دیۆکۆڤیچ بۆ کراوەی ئوسترالیا ڕێپێدانی پزیشکیی پێدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share