بۆ پشووی سەری ساڵ پێدانی كارەبای مۆلیدە گۆڕانكاریی تێدادەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، خاوه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه بۆ ‏پشووی سەری ساڵ گۆڕانكاریی له‌ به‌رنامه‌ى پێدانى كاره‌با بكه‌ن.‏

له‌ ئاگادارییەکى كاره‌باى سلێمانى، كە ئاراسته‌ى خاوەن مۆلیدەکانى كردووه‌ هاتووه‌، ‏‏”ئاگاداری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی ناوشاری سلێمانی دەکەین، ڕۆژانی پشووی فەرمی ‏لە 25ی مانگەوە تاوەکو 2/1/2022 بەیانیان كاتژمێر 6:30 بۆ 8:00ی بەیانی کار بە ‏مۆلیدەکانیان نەکەن”.‏

كارەبای سلێمانی دەیەوێت لەبری ئەوە، لە کاتژمێر 10:00ی پێش نیوەڕۆوە کارەبای ‏مۆلیدە بدەن بە هاوڵاتییان.‏

گۆڕانكاریی لە خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان هیچ گۆڕانكارییەك لە ‏كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا كەم و زیاد ناكات و وەك خۆی دەمێنێتەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كه‌مین دكتۆرای سه‌ربازی له‌ مێژووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا به‌ده‌ستهێنرا

به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان و رێكخستنی میلاكات له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بڕوانامه‌ی دكتۆرای سه‌ربازی به‌ ده‌ستهێنا، کە بۆ یه‌كه‌م جارە له‌مێژووی…
Total
0
Share