ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ستایشی ئاستی بەرزی یاریزانە یەدەگەكانی كرد بەرامبەر بلباو و پێشیوایە هازارد بەشێك لە توانای ڕابردووی بۆ گەڕاوەتەوە.
یانەی ڕیاڵ مەدرید بەبێ 11 یاریزانی تیپەكەی ڕووبەڕووی ئەتلەتیك بلباو بووەوە، سەرەڕای ئەوەش (2 – 1) لەدەرەوەی یاریگای خۆی سەركەوتنی بەدەستهێنا.
ئەنچلۆتی-ی ڕاهێنەر دانی بەوەدا نا كە یاریزانە یەدەگەكانی وەك ڤالڤێردی و ڤاسكێز و هازارد و كامافینگا ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكردووە.
ئەنچلۆتی وتی، “هازارد هەندێك كێشەی جەستەیی هەیە، بەڵام لەڕووی توانستی هونەرییەوە گەڕاوەتەوە بۆ ئاستی ڕابردووی و كاریگەریی تەواوی لەسەر شێوازی یاریكردنی ڕیاڵ مەدرید هەیە”.
ئەنچلۆتی باسیشی لەوە كرد، كە ڕۆدریگۆ و یەكێكی تر لە یاریزانەكانی لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە بەڵام هێشتا دڵنیا نییە لەوەی یاریزانەكەی تر كێیە.
پاش تۆماركردنی دوو گۆڵ بەرامبەر بلباو، هاندەرانی تیپی بەرامبەر چەپڵەیان بۆ بنزیمەی هێرشبەر لێدا بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەو یارییەدا پێشكەشیكرد.