ئەنجومەنی ئاسایش سزاکانی سەر تاڵیبانی هەڵگرت

بەمەبەستی ئاسانکردنی گەیشتنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەفغانستان، ئەنجومەنی ‏ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری لێخۆشبوونی سزاکانی سەر تاڵیبانی پەسەند کرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیدا، ئه‌مریكا پێشنیازى كردبوو بەمەبەستی ‏ئاسانکردنی گەیشتنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەفغانستان، تاڵیبان له‌ سزاكانى ببه‌خشرێت، ‏بە کۆی دەنگى 15 ئەندامی ئەنجومەنەکە، پێشنیازەكە پەسەندکرا.‏

بەپێی بڕیارەکە، ئەو چالاکییانەی کە لە ئەفغانستان پاڵپشتیی ھاوکاریی مرۆیی و ‏پێداویستییە مرۆییە سەرەکییەکان دەکات، سزاکانی سەر تاڵیبان پێشێل ناکات، بۆ ئەنجامدان ‏و گەیاندنی ھاوکارییەکان لە کاتی گونجاودا ڕێگە بە بەکارھێنانی پارە، سندوقەکان داھات ‏و سەرچاوە داراییەکان دەدرێت.‏

لیندا تۆماس گرینفێڵد، نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگه‌یاند، ‏بڕیارەکە ڕێگە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدات چالاکیی مرۆیی فراوان و گرنگ بۆ ‏گەیاندنی پێداویستییە مرۆییە سەرەکییەکان بۆ گەلی ئەفغانستان ئەنجامبدەن.‏

پێشتر نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداریی لە داڕمانی ئابووریی ئەفغانستان دابوو، مەترسیی ‏زۆر لەسەر ئاسایشی خۆراك و بژێویی ملیۆنان هاوڵاتیی وڵاتەكە دروستببوو، دۆخی ‏ئابوریی وڵاتەكەش خراپ بوو.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 یەکێتیی ئەوروپا 30%ی بودجەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا تەرخانکردووە

سەرۆکی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین ڕایگەیاند کە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووھەوا، پێویستە ساڵانە بەبڕی 470 ملیار…
Total
0
Share